کوردستانی

داوا لەم هاوڵاتییانە دەکرێت پێش سەری ساڵی نوێ سەردانی ئەم فەرمانگەیە بکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوا لەم هاوڵاتییانە دەکرێت پێش سەری ساڵی نوێ سەردانی ئەم فەرمانگەیە بکەن
مرەدا میدیا-

لە ئاگاداری نامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات کە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە بە پەلە پێش سەری ساڵی تازە سەردانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.   
  
ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجی کانوونی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند " بەھۆی پاکتاوکردن و جەردکردنی ئامار و کار و چالاکییەکان، داوا لەو ھاوڵاتییانە دەکەین کە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە و تا ئێستا نەھاتوون بۆ وەرگرتنەوەی بە پەلە پێش سەری ساڵی تازە سەردان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی".   
  
رێنمایی هاوڵاتییانیشی کردووە:   
  
1- پێویستە لە کاتى سەردانت بۆ بەشى پێدانەوەى پاسپۆرت کۆدێک لە خوار ناوەکەتە وەربگریت بدرێت بە کارمەندى بەشى پێدانەوە.  
  
2 - پێویستە بە ناوی سیانی یان ناوی دایک یان بەروار بگەڕێت بۆ ناوەکەت .  
  
3- پێویستە بەفۆنتی عەرەبی بگەڕێت بۆ ناوەکەت، نابێت بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت، بۆ نموونە ناوی (گۆران بە کوران)،(چۆمان بە جومان)،(ڤانیا بە فانیا)،(پەریا بە بەریا)ئەنوسرێت.  
  
4- پێویستە ناوەکان هاوشێوەی پێناس یان کارتی نیشتیمانی بنووسرێت .  
  
5 - لە کاتى سەردانت بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرت پێویستە بەڵگەنامەیەکى ناساندنى خۆتت پێبێت وەک(پێناس، کارتى نیشتمانى، رەگەزنامە )  

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan