کوردستانی
ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەبارەت بە دەنگۆی چۆڵکردنی گوندی لهێبان لە لایەن دانیشتوانەکەیەوە، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە مەخمور دەڵێت "دانیشتوانی گوندی لھێبان سەر بە ناحیەی سەرگەڕان گوندەکەیان بە تەواوی چۆڵکرد".

ئەمڕۆ یەکشەممە رەشاند گەڵاڵی، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە مەخمور بە مەودا میدیای راگەیاند "بەھۆی بەردەوامی پەلامار و مەترسییەکانی داعش دانیشتوانی گوندی لێھبان سەر بە ناحیەی سەرگەڕان بە تەواوی گوندەکەیان چۆڵکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "جگە لە گوندی لهێبان هاوکات دانیشتوانی چەند گوندێکی دیکەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان گوندەکانیان چۆڵکردووە و بەرەو هەولێر کشاونەتەوە، بەهۆی مەترسییە بەردەوامەکانی تیرۆریستانی داعش لەسەریان".

مەودا میدیا زانیاریی هەیە لە دوای چۆڵکردنی گوندی لهێبان ژمارەیەک چەکداری تیرۆریستانی داعش چوونەتە ناو گوندەکەوە و تیرۆریستان بە کامێرای حەراری بینراون و چاودێری دەکرێن.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا