کوردستانی

پۆلیسی هەولێر: ئەو تۆمەتبارەی کارمەندێکی پۆلیسی بریندارکرد دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی هەولێر: ئەو تۆمەتبارەی کارمەندێکی پۆلیسی بریندارکرد دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکرنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە ژمارەیەک فەرمانی گرتنی هەبووە و بە چەندین تاوانی جیا جیا تۆمەتبار بووە، پێشتریش لە هەوڵێکدا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە پۆلیسێکی بریندارکردبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئەو تۆمەتبارەی بە ناوی (ئ. ی. ق) کە سێ رۆژ پێش ئێستا کارمەندێکی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردندا بریندارکرد، ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانمانەوە لە بەشی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دەستگیر کرا".

ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتباری ناوبراو کە لە بنکەی پۆلیسی خانەقا بەپێی مادە (230) و لە نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل بەپێی مادە (446) و لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی خەبات بەپێی مادە (446) و لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەحرکە بەپێی مادە (446) داواکرابوو".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر دەمانچەیەک و چەقۆیەک و بڕێک مادەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکاندا گیرا".

ر. ب
 
Qaiwan
Qaiwan