کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو لەم ناوچانە بەفر دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو لەم ناوچانە بەفر دەبارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەئێستادا لە هەولێر بارانە و پێشبینی دەکەن رێژەی باران بارینەکە زیاد بکات و لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانیش بەفر بارینامان دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجی کانوونی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە "باران بارین لە سەر  بەشیک لە ناوچەکەمان  بە تایبەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دەستی پێکردووە، پێشبینی دەکرێت رێژەى باران بارینەکە زێاتر بێت، هەروەها لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان بەفر بارینیمان دەبێت".

باسی لەوەشکردووە "پێشبینی دەکرێت ئەم باران بارینە بەشێوەیەکى لاواز لەسەر ناوچەکەمان بمێنێتەوە تا کاتەکانى بەرە بەیان و  پاشان کۆتایى دێت".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan