کوردستانی

لە هێرشەکەی شەوی رابردووی تیرۆریستانی داعش چوار پێشمەرگە شەهیدبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هێرشەکەی شەوی رابردووی تیرۆریستانی داعش چوار پێشمەرگە شەهیدبوون
مەودا میدیا-

لە هێرشەکەی شاوی رابردووی تیرۆریستانی داعش بۆسەر کەلی قەرەسالم لە ناوچەی شێخ بزێنی شارۆچکەی پردێ لە سنووری کەرکوک، لە هێرشەکەدا چوار شەهید و بریندارێک هەیە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە شەشی کانوونی یەکەمی 2021 زێوەر مام ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی فەوجی 3ی لیوای 126ی کۆیە بە کەناڵی رووداوی راگەیاند "بەداخەوە لە هێرشەکەی شەوی رابردووی تیرۆریستانی داعش ئەفسەرێک و سێ پێشمەرگە شەهیدبوون، دواتر پێشمەرگە بە توندی بەرپەرچی هێرشەکەی داعشی دایەوە".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو پێشمەرگەیەی لە هێرشەکەی شەوی رابردووی تیرۆریستانی داعش برینداربووە ناوی (هاوڕێ) یە و ئێستا چارەسەر وەردەگرێت".
 
ئەوە لە کاتێکدایە چەکدارانی داعش لەماوەی هەفتەیەکدا چوار هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە چەند ناوچەی جیاواز و گوندە کوردنشینەکانی ناوچە کێشەلەسەرەکان کرد، بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 22 پێشمەرگە و سێ هاونیشتمانی شەهید بوون، کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ بوو. 
 
ر. ب


Qaiwan
Qaiwan