کوردستانی
لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە زانیاری نوێ هات، هەمووشتێک ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین بازیانی
لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا لە هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆسەر هێزی پێشمەرگە و گوندەكان 22 پێشمەرگە و سێ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون كەیەكێكیان منداڵێكی 10 ساڵە، بەرپرسی میحوەری گەرمەسێر و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دەڵێت "داعش شێوازی پارتیزانی بەكاردەهێنێت و دوربین و چەكی حەراری هەیە".
سەبارەت بە هێرشەكانی ئەم دواییەی داعش بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و گوندنیشینەكان لە ناوچە جێ ناكۆكەكان مەحمود سەنگاوی، بەرپرسی میحوەری گەرمەسێر و هاوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ رووبەرووبوونەوە و بەرگرتن بە هێرشەكانی داعش پێویستە پێشمەرگە خۆی رێكبخاتەوە و سەنگەرەكان قایمتر بكرێنەوە، چونكە ئەو شێوازەی ئێستا داعش بەکاری دەهێنێت بۆ هێرشکردن شێوازی پارتیزانییە و ئامانجیان گرتنی ناوچەی جوگرافی نییە، بەڵکو لاوازکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و دزی و تاڵانییە".
سەبارەت بە راگرتن و سنووردانان بۆ هێرشەکانی تیرۆریستانی داعش ئاماژەی بەوەکرد "پێویستە دوربین، کامێرەی حەراری و چەکی باش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەستەبەربکرێت، وتیشی چەندین جار داوامان لە هاوپەیمانان کردووە کە هاوکارمان بن لەو رووەوە، بەڵام وەک پێوست وەڵاممان نەدراوەتەوە و سوپای عیراقیش بۆمان دابین ناکات و رێگەش نادەن خۆمان بیکڕین".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی بەشی هەواڵگری پێشمەرگە ناتوانن زانیاری لەسەر کات و شوێنی هێرشەکانی داعش بەدەست بهێنن رایگەیاند "داعش بەشێوازی گروپی بچوک بچوک هێرش دەکەن و هێرشەکانیش لە شەودا ئەنجامدەدەن زۆر جار زانیاریمان پێدەگات لەسەر کات و شوێنی هێرشەکان، بەڵام گۆڕانکاری تێدا دەکەن ئەمشەو لە کفری هێرش دەکەن و شەوی داهاتوو لە مەخمور".
ر. ب

بیروڕا