کوردستانی

لە کۆتاییدا بافڵ تاڵەبانی ئەو بڕیارانەیدا کە چاوەڕێی بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە کۆتاییدا بافڵ تاڵەبانی ئەو بڕیارانەیدا کە چاوەڕێی بوون
مەودا میدیا-

لە دوای کۆنووەوەیکی درێژخایەن لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا لە رێگەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم کار بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بکات، بڕیاریشیدا ھەموو داواکاری خوێندکارانی 27 زانکۆ جێبەجێ بکات.

شەوی رابردوو بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ماوەی زیاتر لە 12 کاتژمێر لەگەڵ سەرجەم نوێنەری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی 14 شار و قەزا و ناحیە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوەوە و دوای گوێگرتن لە داواکاری ھەموویان، بڕیاریدا سەرجەم داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات. 

مەودا میدیای لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە زانیاری پێگەیشتووە کە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا لە رێگەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم کار بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بکات و بڕیاریشدا بێ بەرانبەر پاس بۆ گواستنەوەی خوێندکارانی دەرەوەی شار و بەشەناوخۆییەکان دابین بکات، بڕیاریشیدا سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی بەشەناوخۆییەکان بە ئینتەرنێتیشەوە بۆ خوێندکاران دابین بکات. 

هەر بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دوورخستنەوەی دەستی حزبە لە زانکۆ و پەیمانگاکان، دڵنیایشیدا بە خوێندکاران کە کوالێتی خوێندن بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی ھۆشیار و داھێنەر باشتر بکرێت.

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan