کوردستانی

نوێترین زانیاری لەسەر گوندی لهێبان

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەسەر گوندی لهێبان
مەودا میدیا-

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمڕۆ دووشەممە ھێزی پێشمەرگە گەیشتە گوندی لھێبان لە ناحیەی سەرگەڕان سەر بە پارێزگای کەرکوک.

سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند، بەھۆی ئەوەی ھیچ ھێزێکی سوپای عیراق و پێشمەرگە نەچوون بۆ پارێزگاریکرن لە گوندی لھێبان، شەوی رابردوو دانیشتوانەکەی گوندەکەیان چۆڵکرد، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی گوندەکە گەڕانەوە و ھێزێکی پێشمەرگەش بۆ پارێزگاریکردن لێیان گەیشتووەنەتە گوندی لھێبان.

ئەوە لە کاتێکدایە شەوی شەممە تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی لھێبانیان دا و ھاوڵاتیانی گوندەکەش بەرگرییان کرد، دوای نزیکەی چوار کاتژمێر شەڕ و پێکدادان دانیشتوانی گوندەکە پەلامارەکەی داعشیان تێکشکاند.

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan