کوردستانی
هۆشدارییەکی بەپەلە لە وەزارەتی رۆشنبیرییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری بە میدیاکان دەدات و دەڵێت "بڵاوکردنەوەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی داعش بەرهەمیان دەهێنێت، قەدەغەیە".
وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری بە میدیاکان دەدات و دەڵێت "بڵاوکردنەوەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی داعش بەرهەمیان دەهێنێت، قەدەغەیە".
ئەمڕۆ دووشەممە شەشی کانوونی یەکەمی2021لەسەر بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی ساتی هێرشەکانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە کە لەلایەن داعشەوە بڵاوکرابوونەوە، لە نووسراوێکدا وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئاگاداری گشت میدیا بیندراوەکان و پۆرتاڵەکانیان دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بڵاونەکەنەوە کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بەرهەمهێندراون و تایبەتن بە هێرشەکانیان بۆسەر هێزی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل".
ئەوەشی خستووتەڕوو "بڵاوکردنەوەی ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە بە بێئاگایی ئەم کەناڵانە دەبن بە رایەڵێکی میدیایی تیرۆریستان و لەوێوە ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ لە نێوان هاوڵاتییاندا بڵاودەکەنەوە، ئەمەش پێچەوانەی مادەی سێیەم بڕگەی سێیەمە لە رێنوێنیی ژمارە 1ی ساڵی 2014ی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، تایبەت بە رێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکردووە "هەر کەناڵێک پێچەوانەی ئەو گشتاندنە هەڵسوکەوت بکات، رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی ئەرکی سەر شانی هەموولایەکە، بۆیە پێویستە پابەندی یاسا و رێنوێنییەکان بن".
ر. ب

ر. ب
بیروڕا



