کوردستانی

قایمقامییەتی سلێمانی: بەهۆی پابەندنەبوون بەڕێنماییەکانەوە 582 شوێن سزادراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامییەتی سلێمانی: بەهۆی پابەندنەبوون بەڕێنماییەکانەوە 582 شوێن سزادراون
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا لیژنە هاوبەشەكان 78 شوێنیان داخستووە و 13 شوێنیشیان رووبەڕووی دادگا كردووەتەوە، هەروەها 30 ملیۆن و 520 هەزار دینار غەرامەی شوێنەكان كراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە  قایمقامییەتی سلێمانی‌ لە راگەیەندراوێكدا ئاماری كاروچالاكیەكانی مانگی رابردووی لیژنە هاوبەشەكانی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە "لەو مانگەدا 7 هەزار و 696 سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنە ‌گشتییەكان ئەنجامداوە، لەو بەسەركردنەوانەشدا پسوڵەی سەرپێچییان بۆ 582 شوێن تۆمار كردووە، هەروەها 703 شوێنیشیان ئاگادار كردوەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن"
.
باسی لەوەشکردووە "بەهۆی جێبەجێ نەكردنی ‌رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و مەرجەكانی دیكەی كاركردن، 78 شوێن داخراون و 13 شوێنیشیان رووبەڕووی دادگا كردووەتەوە، هەروەها دەست بەسەر 30 تۆن كاڵا وشمەك و خواردەمەنی خراپدا گیراوە‌ و لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە لەدەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبون لەناو براون".

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی سەرپێچی شوێنەكان بڕێك پارە غرامەی خاوەن شوێنەكان كراوە، كە ‌بڕەكەی بریتییە لە 30 ملیۆن و 520 هەزار دینارە‌ و بەپێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan