عیراقی
عیراق لەگەڵ ئەوروپا بە هێڵی ئاسنین پێکەوە دەبەسترێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسنینی عیراق رایدەگەیەنێت دەستیان بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەستنەوەی هێڵی ئاسنین لەگەڵ ئەوروپا کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە پلانی پێنج ساڵەی پەرەپێدانی هێڵی ئاسنین پەیوەستە بە تەرخانکردنی بودجەی پێویست.

تاڵیب جەواد حوسێنی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی عیراق لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقییە رایگەیاند "بەهۆی شەڕی داعشەوە هێڵی ئاسنین زیانی زۆری بەرکەوتووە، هەروەها لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە هەماهەنگییەکی باڵا هەیە کە کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی راسپاردووە و دوای رەزامەندی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، دەست بە رێکخستنی دیزاین و پەرەپێدانی هێڵی ئاسنین دەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "کۆمپانیاکەیان جددیە لە بەستنەوەی هێڵی ئاسنین لەگەڵ ئەوروپا لە رێگەی تورکیاوە، بۆ ئەم مەبەستەش کۆتایی ئەم مانگە لەگەڵ دامەزراوە هونەری و ئەندازیارییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، تاوەکو خاڵی بە یەکەوە بەستنەوە لەگەڵ تورکیا دیاری بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو پڕۆژەیە تاوەکو بەندەری فاو لە باشووری عیراق درێژ دەبێتەوە و پلانی پێنج ساڵەی پەرەپێدانی هێڵی ئاسنین پەیوەستە بە تەرخانکردنی بودجەی پێویست، پرۆژەی هێڵی ئاسنینی هەڵواسراویش لە خۆدەگرێت کە کەرخ و رەسافە بە درێژایی 22 کیلۆمەتر بە یەکەوە دەبەستێتەوە".
بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی عیراق وتی "پرۆژەكه کەربەلا – مسیب – نەجەف – سەماوە کە هێڵێکی کەوانەییە، بهیهكهوه دهبهستێتهوه، كه ئامانج لێی گواستنەوەی سەرنشینان لە ناوچەی فوراتی ناوەڕاست بە باشوور و باكوور و ناوەڕاستی وڵات، سەرەڕای پرۆژەیەکی دیکەی هەڵواسراو لە نێوان نەجەف و کەربەلا کە تایبەتە بە گواستنەوەی سەرنشینان".
س،ر