کوردستانی

روونکردنەوە لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێم دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوە لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێم دەدرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت بۆ ناردنی 200 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەش دەکات چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە پارەکە بگاتە هەرێم.
 
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندیی لەسەر ناردنی بڕی 200 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق کردووە کە ئەو بڕە پارەیە خەرجبکرێت".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوەی ماوەتەوە رێککاری کارگێڕیی وەزارەتی داراییە بۆ ئەوەی بۆ ئەو بڕەپارەیە بنێرێت، ئەگەر نا هەموو شتێک تەواو بووە، چاوەڕوانین بەم نزیکانە ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت و بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2021 زۆر بە سستی بەڕێوە دەچێت، رۆژانە تەنها شوێنێک یان دوو شوێن مووچە وەدەگرن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan