کوردستانی
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی داوایەک ئاراستەی خوێندکاران دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران بڵاوکردەوە و داوا دەکات خوێندکاران و مامۆستایان پابەندبن بە خوێندنی وانەکان بۆئەوەی پرۆسەی خوێندن دوانەکەوێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاشكرایە كە خوێندكارانی زانكۆ سلێمانی وەك بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە رۆژانی ڕابردوودا بەمەبەستی دابینكردنی دەرماڵەی خوێندكاران چەندین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بە جۆرێك كە پەیامەكەیان گەیشتە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانیش وێڕای پشتگیری داوا رەواكانیان بەڵێنیداوە كە نوێنەری ڕاستەقینەیان بێت بۆ داواكردن و بەدواداچوونی سەرجەم مافە ڕەواكانیان و تەنانەت رێگەشنەدرا لە رۆژانی رابردوو هیچ خوێندكارێكی زانكۆكەمان سزا بدرێت لە بەرانبەر داواكردنی مافە رەواكانی".
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی باسی لەوەشکردووە "لەهەمان كاتدا ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە چوارچێوەی كۆبونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی (6-12-2021) هەموو لایەك ئاگادار دەكاتەوە لەگەڵ ئەوەی بۆ دابینكردنی پێداویستییە سەرەكییەكانی كۆلێج و بەشەناوخۆییەكان هەنگاوەكان بەردەوامن، بەڵام پێویستە سەرجەم كۆلێج و بەش ومامۆستایانی زانكۆكەمان پابەندبن بە وانەوتنەوە وتاقیكردنەوەكان لەكاتی دیاریكراو بەپێی خشتەی وانە وتاقیكردنەوەی كۆلێجەكان و رۆژمێری ساڵی خوێندنی (2021 - 2022)وە".
ئەوەش هاتووە "داواكارین لە خوێندكارانی ئازیزی زانكۆكەمان پابەندبوونی تەواویان هەبێت لە پێناو دوانەكەوتنی ساڵی خوێندن و زەرەرمەند نەبوونی خوێندكاران وزانكۆكەمان وئاسایی بوونەوەی پڕۆسەی خوێندن بەشێوەیەكی سەركەوتووانە".
س،ر

بیروڕا