کوردستانی

تۆمەتبارێک بە تۆمەتی کوێرکردنی چاوی هاوڵاتییەک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک بە تۆمەتی کوێرکردنی چاوی هاوڵاتییەک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر هاوڵاتییەک، لە ئەنجامدا چاوێکی لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای یاسایی لەبنكەی پۆلیسی كوردسات لەدژی تۆمەتبارێكی نەناسراو تۆمار كرد كە بەئۆتۆمبێل دەستی شكاندووەتەوە بەسەریداو دواتر هێرشیكردووەتە سەری و برینداری كردووەو هەڵاتووە، بەڕێز بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەردوو بنكەی پۆلیسی كوردسات و چوارچرای ڕاسپارد كە بەدواداچوونی تەواو بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباری هەڵاتوو كە بەپێی راپۆرتی پزیشكیی سكاڵاكار بەهۆی ئەو هێرشەوە چاوێكی لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیەدا، لەئێستادا تۆمەتبار (س ، ر ، م ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan