کوردستانی
مەرجی نوێ بۆ گەشتکردن دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ مەرجی نوێی گەشتکردنی هاوڵاتییانی راگەیاند بۆ وڵاتی ئێران، بەبێ جێبەجێکردنی ئەو مەرجانە هاوڵاتییان ناتوانن گەشت بکەن.
لە راگەیەندراوەكەی مەرزی باشماخدا هاتووە "هاوڵاتییان و گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە بەپێی بڕیارێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوا بە ئێمە راگەیاندراوە لە رۆژی پێنجشەممەوە رێکەوتی 2021/12/9 مەرجی رێگەدان بە هەر گەشتیارێک و سەردانیکەرێکی عیراقی و هەرێمی کوردستان بۆ ئێران لەگەڵ بوونی ڤیزا هاوکات پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێکەوە پێبێت (کارتی ڤاکسین + ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا ) کە ماوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لە (48) کاتژمێر تێنەپەڕیبێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو "لەو رێکەوتە و رۆژانی دواتریش بەبێ کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا سەردانی دەروازەی باشماخ نەکەن بەمەبەستی گەشتکردن بۆ ئێران، بەپێچەوانەوە تەنها بەکارتی ڤاکسین یاخود تەنها پشکنینی کۆرۆنا لەلایەن ئێرانەوە رێکاری داخڵ بوونتان بۆ ناگیرێتەبەر و دەگەڕێنرێنەوە".
س،ر
س،ر
بیروڕا