کوردستانی
لە ماوەی مانگێکدا 17 سەمونخانە و نانەواخانە پسوڵەی سەرپێچییان بۆ کراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگی رابردوو لیژنەی دووی فڕنی سه‌مون و نانه‌واخانه‌كانی بڵاوکردەوە بەپێی ئامارەکە بێت 17 پسوڵەی سەرپێچی کراوە.
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگی رابردوو لیژنەی دووی فڕنی سه‌مون و نانه‌واخانه‌كانی بڵاوکردەوە بەپێی ئامارەکە بێت 17 پسوڵەی سەرپێچی کراوە.
جه‌مال محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی فڕنی سه‌مون و نانه‌واخانه‌كان لە قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "له مانگی رابردوودا لیژنه‌كه (196) سه‌ردانی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ه كاری هه‌ویرده‌كه‌ن ئه‌نجام داوه، له‌و ژماره‌ش ته‌نها (17) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان تۆماركردوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه به‌شێكی زۆری شوێنه‌كان پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنن، هه‌روه‌ها (37) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی تۆماركردووه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "به‌هۆی نه‌شیاوی بۆبه‌كارهێنان لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (42) سینی، (14) تاوڵه‌ی سه‌مونخانه، بڕیك هه‌ویری خراپبودا گرتووه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قایمقامییه‌ته‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناده‌برێت".
س،ر
س،ر
بیروڕا



