کوردستانی
شاندێکی باڵا لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو بەغدا بە رێکەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕٶ شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ چەند لایەنێکی ئەمنی عیراقدا.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2021 بە مەبەستی دوو کۆبوونەوەی جیای سەربازی و هەواڵگری، شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بە سەرۆکایەتی فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتیی وەزارەت بەرەو بەغدا بەرێکەوتن".

ئاماژە بەوەشکراوە "بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی شاندەکە، دوو کۆبوونەوەی جیا لەگەڵ هەریەک لە نێوان هەواڵگری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هەواڵگری بەرگریی عیراق لە فەرماندەیی ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەکان بەڕێوەبچێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەکۆبوونەوەیەکی دیکەشدا، بڕیارە لە ناو وەزارەتی بەرگریی عیراق، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆریستان، هەنگاوەکان لەبارەی چارەکردنی کێشەکانی نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگە، بۆ بەیەکەوە رۆڵ بینین لە راوەدوونان و تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش، کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەمینداری گشتی وەزارەت و ئەمینداریەتی گشتی بەرگریی بەغدا بەڕێوەبچێت".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "کۆبوونەوەکانی نێوان پێشمەرگە و بەرگری بەردەوامی هەیە و هەردوولا بە ئامانجی بنبڕکردنی تیرۆریستان و پڕکردنەوەی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە، لەگفتوگۆدان، هاوکات تاوتوێکردن و بەکردەیی کردنی ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە سوپا لەئەولەویەتی گفتوگۆکاندایە".
س،ر
س،ر
بیروڕا