کوردستانی

کەشوهەوا دەگۆرێت و باران و بەفر دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوا دەگۆرێت و باران و بەفر دەبارێت
مەودا میدیا-

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ سێشەممە 7ی کانونی یەکەم و سبەینێ چوارشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2021ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتى، سبەینێ چوارشەممە لە کاتەکانى ئێوارەدا باران لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت وە لە شەودا لە زۆربەى ناوچەکان باران بارین دەبێت، سەرچاوەى ئەو باران بارینە نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاستە، ئاستى دابارین ناوچە شاخاوییەکان مامناوەند دەبێت لە هەندێ ناوچەى تر نمە باران دەبێت لەگەڵ بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزە سنووریەکان، رۆژى پێنجشەممە لە کاتەکانى نیوەڕۆ کۆتاى بە باران بارین دێت".

کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و کەرکوک بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
س،ر
Qaiwan
Qaiwan