کوردستانی
تەعریب بەردەوامە، جوتیارانی عەرەب بۆ چاندنی دانەوێڵە دەگەڕێنەوە ناوچە کوردییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری پێشووی کشتوکاڵی کەرکوک رایدەگەیەنێت لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە پرۆسەی تەعریبکردن لە شاری کەرکوک بەردەوامی هەیە، هەروەها دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ ئەو شارە بە گرنگ دەزانێت، بەوپێیەی دەتوانێت رێگربێت لە بەردەوامیی پرۆسەی تەعریبکردن لە کەرکوک.
مەهدی موبارەک، بەڕێوەبەری پێشووی کشتوکاڵی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆسەی تەعریبکردن لە پارێزگای کەرکوک و ئەو ناوچانەی لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن بە پیلان و بەرنامە ئەنجام دەدرێت و هەرجارەی بەشێوازێک دەردەکەوێت، جارێک لە رێگەی دادگاکانەوە و جارێک لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراقەوە، هەروەها هەندێک جاریش بە زەبری هێز و پاڵپشتی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا کە وەرزی چاندنی گەنم و جۆیە کێشەکان زیاتر دەبن و جوتیارانی عەرەب کە پێشتر کەرکوکیان جێهێشتبوو ئێستا دەیانەوێت بگەڕێنەوە بە پاڵپشتی هەندێک هێز، هەروەها ئەو دۆخەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە جێگەی گومان و شکە کە لە پاڵی هێزە عیراقییەکان داعش پەلاماری هێزی پێشمەرگە دەدات بە تایبەت لەو شوێنانەی پرۆسەی تەعریبکردنی تیادا ئەنجام دەدرێت بە تایبەتیش لە سنووری دوبز، سەرگەڕان و داقوق و مەخمور و چەند ناوچەیەکی دیکە".
بەڕێوەبەری پێشووی کشتوکاڵی کەرکوک ئامارەکانی خستەڕوو وتی "لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە پرۆسەی تەعریبکردن بەردەوامیی هەیە و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 15 هەزار دۆنم بە فەرمی گەڕاوەتەوە بۆ عەرەبە هاوردەکان لە ناوچە جیاوازەکان، ئەم ئامارەش بەردەوام روو لە زیادبوون دەکات".
سەبارەت بە دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک مەهدی موبارەک باسی لەوەکرد "دانانی پارێزگارێکی کورد کاریگەری زۆری دەبێت لە رێگریکردن لە پرۆسەی تەعریبکردن و چارەسەکردنی کێشەکان، چونکە لەئێستادا کارەکان بە پاڵپشتی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک دەکرێت، بۆیە هەبوونی پارێزگارێکی کورد رێگر دەبێت لە داگیرکردنی زەوی کوردەکان لەلایەن عەرەبەوە، بۆ ئەمەش گرنگە کورد پێداگیری زیاتر بکات بۆ دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ شاری کەرکوک".
س،ر

بیروڕا