کوردستانی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی: لە 24 کاتژمێری رابردوودا 114 منداڵ داخڵی نەخۆشخانە کراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایدەگەیەنێت لە 24 کاتژمێردی رابردوودا 114 منداڵ داخڵی نەخۆشخانە کراون، ئاماژە بەوەشدەکات بەهۆی لۆدێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکە بە پێویستی دەزانن ژمارەی بێدەکان زیاد بکەن.
د. پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری رایگەیاندووە "لەئێستادا هەریەک لە بەشەکانی (منداڵی تازە لەدایکبووی یەک، چاودێری ورد) بەشێک لە یەکەکانی ناو نەخۆشخانەکە پڕ بوون لە منداڵی نەخۆش کە زۆربەیان منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵن بەهۆی هەوکردنی سنگیان داخڵی نەخۆشخانەکراون کە بەشێکی زۆریان پێویستیان بە مانەوە هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی لۆدێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکە بە پێویستی دەزانین ژمارەی بێدەکان زیاد بکەین، کەس و کاری نەخۆشیش دڵنیادەکەنەوە بەتەواوبوونی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو لۆدە زۆرەی لەسەر نەخۆشخانەکە دروست بووە چارەسەر دەکەن".
بەپێی ئەو ئامارەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان خستوویەتییەڕوو لە ماوەی 24 کاتژمێردا 114 منداڵ داخڵی نەخۆشخانە کراون، هەروەها 600 نەخۆش سەردانی بەشی راوێژکاری نەخۆشخانەکەیان کردووە.
س،ر

بیروڕا