کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی خوێندکارانەوە دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بڕی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتی قوتابیان و خوێندكارانی زانکۆ و پەیمانگەکان و چاره‌سه‌ركردنی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان خەرج بکات.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە د. ئارام قادر، وەزیری خوێندنی باڵا واژۆی لەسەر کردووە، ئاماژه به نووسراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 15262 له 7ی كانونی یه‌كه‌می 2021، سه‌باره‌ت به بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 70ی ئه‌نجوه‌مه‌نی وه‌زیران به ژماره 121، له 24ی تشرینی دووه‌می 2021، بڕیاردرا به:
1_ راسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به خه‌رجكردن و پاڵپشتیه‌كی دارایی بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وەک پێشینەی مانگانە به بڕی حه‌وت ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتی قوتابیان و خوێندكاران و چاره‌سه‌ركردنی به‌شه ناوخۆییه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
2_ وەزاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌م بڕیاره له 1-1-2022 جێبه‌جێ ده‌كات، بۆ ساڵی خوێندنی 2021_ 2022.
س،ر

بیروڕا