کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی داواکارییەکی گرنگ لە هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی داوای هاوکاری لە هاوڵاتییان دەکات بە مەبەستی دۆزینەوەی تۆمەتبارانی شەهیدکردنی نەقیب محەمەد لەتیف لە بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی سلێمانی کە چەند شەوێک پێش ئێستا شەهیدکرا لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی تۆمەتبارێکدا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هاوڵاتییان و هاونیشتمانیانی بەڕێز داواکارین هاوکارمان بن لەپێدانی هەر زانیاریەک لەسەر هەردوو تۆمەتباری هەڵهاتوو (یوسف پشتیوان علی) و (پشتیوان علی مستەفا) و ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب نیسان تاک ژمارە (3638-سلێمانی) هەردوو تۆمەتباران لەلایەن دادگاوە داواکراون بەپێی مادەی (406) لە یاسای سزادان و تۆمەتبارن بە شەهیدکردنی ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی توندوتیژی دژی ژنان و بریندارکردنی سێ کارمەندی تری هەمان بەڕێوەبەرایەتی".
ئاماژە بەوەشکراوە "دڵنیاتان دەکەینەوە ناوتان پارێزراو دەبێت و دەبنە جێگەی شانازی و دەست خۆشی و پاداشت لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانییەوە لە گەڵ رێزدا".
لەکاتی بوونی هەر زانیاریەک تکایە پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی لای خوارەوە:
⁃ (106)
⁃ (3231475)
⁃ پەیوەندی لە دەرەوەی وڵات (009647700850606)
س،ر

بیروڕا