کوردستانی

پۆلیس لەبارەی کوژرانی دوو کەسەوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیس لەبارەی کوژرانی دوو کەسەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونکردنەوە دەدات لەبارەی کوژرانی دوو کەس لە گوندی (لاجان)ی سەر بە ناحیەی شەمامک لە سنووری بنکەی پۆلیسی تووڕەق.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "شەوی رابردوو لە گوندی (لاجان)ی سەر بە ناحیەی شەمامک لە سنووری بنکەی پۆلیسی تووڕەق تەرمی دوو کەس دۆزرایەوە، دواتر هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کەوا دوو کەس کوژراون بە ناوەکانی (ع. ف. ش) تەمەن (24 ساڵ) لەگەڵ ژنێکی تەمەن (18 ساڵ) بە ناوی (ح. ق. ا)".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە لەسەر کێشەیەکی خێزانی لەلایەن برایانی ژنەکەوە تەقە لە هەردووکیان کراوە و کوژراون"

ئەوەش هاتووە "ئێستاش هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە، دەستگیر بکرێت و بدرێنە دادگا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan