کوردستانی

رووماڵی میدیایی بەرەکانی جەنگ قەدەغەکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووماڵی میدیایی بەرەکانی جەنگ قەدەغەکرا
مەودا میدیا-

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان روماڵی میدیایی بەرەكانی جەنگ ‌و هێزەكانی پێشمەرگە قەدەغە دەكات، هيچ فەرماندەيەک بۆی نييە بەبێ گەڕانەوە بۆ راگەياندنی وەزارەتەکە لێدوان بدات.

بەڕێوەبەری نووسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رايگەياند "بە بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل٫ وەزیری پێشمەرگەی هەرێم، بۆ رێکخستنەوەی کاری میدیایی سەربازی و نەهێشتنی ئەو پەرتەوازییە میدیاییەی کە زیان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەگەینێت، رووماڵی میدیایی دەزگاکانی راگەیاندن، بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و هێزەکانی پێشمەرگه، راستەوخۆ و ناراستەوخۆ، بە تەواوی قەدەغەکرا".

ئاماژە بەوەشکراوە "هیچ فەرماندەو پلەدار و پێشمەرگەیەک، رێگەی پێنادرێت، روونکردنەوەو چاوپێکەوتن، بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامبدات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan