کوردستانی

بەرپرسێکی باڵا شەهید کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسێکی باڵا شەهید کرا
مەودا میدیا- رێبین بازیانی

کارگێڕی مەڵبەندی شەهیدان و سەرۆکی شارەوانی خانەسۆر لە شنگال رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە بۆردوومانێکدا ئۆتۆمبێلی (مەڕوان بەدەل حاجی) ناسراو بە (دژوار)یان کردە ئامانج و بەو هۆیەشەوە هەڤاڵ دژوار شەهیدکرا. 

ئەمڕۆ سێشەممە رەنا حەسەن، کارگێڕی مەڵبەندی شەهیدان و سەرۆکی شارەوانی خانەسۆر لە شنگال بە مەودا میدیای را گەیاند "کەمێک پێش ئێستا لە ئاکامی بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە کۆمەڵگەی خانەسۆر لە شنگال، هەڤاڵ (مەڕوان بەدەل حاجی) ناسراو بە (دژوار)یان شەهید کرد، کە بەرپرسی سەربازیی یەپەشەی سەر بە پەکەکەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "جگە لە هەڤاڵ دژوار، هەردوو منداڵەکەشی کەلەگەڵیدابوون برینداربوون و ئێستا لە نەخۆشخانەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام تەندروستییان جێگیرە و باشن، وتیشی، ئامنجەکە تەنها هەڤاڵ دژوار بووە، هیچ کەسی دەوروبەری ئەو شوێنەی رووداوەکەی تێدا روویداوە زیانیان بەرنەکەوتووە".

ئەمە چەندەمین جارە سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی جەنگی بێ فڕۆکەوانەوە بەرپرسانی باڵای سەربازی پەکەکە لە شنگال دەکەنە ئامانج و شەهیدیان دەکەن. 

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan