کوردستانی
پەیامێک لە مەزڵوم کۆبانێ-وە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئیدانەی پەلامارەکانی داعش بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە دەکات و جەخت لە گرنگی باشکردنی ھەماھەنگییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکاتەوە.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە "بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لە پەلامارەکانی گروپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە و ھەرێمی کوردستان دەڕوانن و رێز لە گیانی شەھیدەکانی ئەم دواییەی پەلامارەکانی داعش دەگرن".
جەختیشکردەوە "لە گرنگی باشکردنی ھەماھەنگییە سەربازیی و ئەمنییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کردەوە و رایگەیاند، یەکگرتووی نیشتیمانی پێویستییەکی سەرەکییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکان".
پەیامەکەی عەبدی لەدوای ئەو چەند هێرشە یەک لە دوای یەکانە دێت کە لە رۆژانی رابردوودا رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجامیانداوە و بە هۆیەوە زیاتر لە 25 پێشمەرگە و هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون.
ر. ب

بیروڕا