کوردستانی

وەزارەت کارەبا: ئەو کەسانەی پارچەی تاوەرەکانی کارەبایان دزیبوو دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەت کارەبا: ئەو کەسانەی پارچەی تاوەرەکانی کارەبایان دزیبوو دەستگیرکران
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تۆمەتبارانی دزینی پارچەی تاوەرەكانی کارەبا بە ساڵێک زیندانیکردن سزا دران.

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "چوار تۆمەتبار کە لەماوەی چەند مانگی رابردوو دەستیان بە لێکردنەوە و دزینی پارچەی تاوەرەکانی کارەبای (33kv/132kv) لە سنووری هەردوو گوندی بەرلوت و تازەدێ لە گەرمیان کردبوو و ببوونە هۆکاری مەترسیی کەوتنی تاوەرەکانی کارەبا، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە دەستگیر و رادەستی یاسا کراوون". 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان بە پێی مادەی (444 /بڕگەی 3) بڕیاری سزادان و زیندانیكردنی بۆ ماوەی ساڵێک بۆ  هەر چوار تۆمەتبار دەرکرد".

ئەوە لە کاتێکدایە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا چەند کەسێک هەستابوون بە لێکردنەوە و دزینی پارچەی تاوەرەکانی کارەبا لە چەند ناوچەیەکی سنووری گەرمیان، ئەو کارەش بووبووە هۆی مەترسی لەسەر کەوتنی تاوەرەکان.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan