کوردستانی

مەحمود سەنگاوی: سەنگەرەکانی پێشمەرگە لای من پیرۆزترین و شەرەفمەندانەترین ئەرک و پۆستە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەحمود سەنگاوی: سەنگەرەکانی پێشمەرگە لای من پیرۆزترین و شەرەفمەندانەترین ئەرک و پۆستە
مەودا میدیا-

نووسینگەی راگەیاندنی مەحمود سەنگاوی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە دوورخستنەوەی ناوبراودەکەن لە رێزەکانی یەکێتی و دەڵێت "بەداخەوە لە چەند میدیایەکی سێبەرەوە چەند ھەواڵێکی بێ بنەما و دوور لە راستی دەربارەی دوورخستنەوەی ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی بڵاوکراونەتەوە".

دوای بڵاوکردەنەوەی دەنگۆی دوورخستنەوەی مەحمود سەنگاوی لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەمڕۆ نووسینەگەی راگەیەندنی مەحمود سەنگاوەی لە پەیامێکدا رایگەیاند "بەداخەوە لە چەند میدیایەکی سێبەرەوە چەند ھەواڵێکی بێ بنەما و دوور لە راستی دەربارەی دوورخستنەوەی ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی بڵاوکراونەتەوە کە مەبەست لێی چەواشەکاری و شێواندنی بیروھۆشی کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستانە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە "ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی لەئێستادا شەرەفی سەرپەرشتیکردنی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی پێسپێردراوە و لە ئەرک و لێپرسراویەتی خۆی وەک میحوەری یەکی گەرمەسێری ھێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە جگە لە لێپرسراویەتییە حزبییەکەی کە وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) لە خزمەتکردن بەردەوامە".

ئەوەش خراوەتەڕوو "بۆیە بە پێویستمان زانی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان روون و ئاشکرا بێت سەرلەبەری ئەو ھەواڵانە دوورن لە راستیەوە و ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی ریزی پێشەوەی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی لا پیرۆزترین و شەرەفمەندانەترین ئەرک و پۆست و پایەیە، ئێستاش لە ھەر کاتێک زیاتر و وەک ھەمیشە ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی رۆڵەی بە ئەمەک و دڵسۆزی (ی.ن.ک.) و رێبازی پیرۆزی شەھیدانە".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan