کوردستانی
دهۆک؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک لە زاخۆ لە هاوڵاتییەک دەدات دەست بەجێ گیانلەدەستدەدات و دوای رووداوەکەش شۆفێرەکە کۆنترۆڵی لەدەستدا و ئۆتۆمبێلەکەی لە ستوونێكی کارەبا دا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک لە زاخۆ لە هاوڵاتییەک دەدات دەست بەجێ گیانلەدەستدەدات و دوای رووداوەکەش شۆفێرەکە کۆنترۆڵی لەدەستدا و ئۆتۆمبێلەکەی لە ستوونێكی کارەبا دا.
ئەمڕۆ سێشەممە حەوتی کانوونی یەکەمی 2021 ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیی فەیسبوک لە هەژماری خۆی رایگەیاند، لە رووداوێکدا تەکسییەک لە هاوڵاتییەک دەدات و بەو هۆیەشەوە هاوڵاتییەکە دەست بەجێ گیانیلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە هاوڵاتییەکەدەدات، شۆفێرەکە کۆنترۆڵی لەدەستدا و ئۆتۆمبێلەکەی کێشا بە ستوونێکی کارەبادا و بەو هۆیەشەوە زیان بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوت.
رووداوەکانی هاتوچۆ لەئێستادا یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی گیانلەدەستدان و برینداربوون لە هەرێمی کوردستان و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



