عیراقی
لە دوبز هێرشکرایە سەر سوپای عیراق، کوژراو هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فیرقەی هەشتی سوپای عیراق لە رۆژئاوای کەرکوک رایگەیاند، ئەمشەو گروپی چەکدارانی داعش هێرشیکردەسەر لیوای 31ی سوپای عیراق لە نزیک قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک، لەئەنجامی هێرشەکەش دوو سەربازی سوپا کوژران.

ئەمڕۆ سێشەممە حەوتی کانوونی یەکەمی 2021 فیرقەی هەشتی سوپای عیراق لە رۆژئاوای کەرکوک بڵاویکردەوە، ئەمشەو لیوای 31ی سەر بە فیرقەکەیان رووبەڕووی هێرشێکی داعش بووەتەوە لە نزیک قەزای دوبز.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە هێرشەکەدا دوو سەربازی سوپا کوژران و دوای گەیشتنی هێزی هاوکاری بۆ سنوورەکە، هێرشەکەی گروپی چەکدارانی داعش تێکشکێنراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی چەندین مانگێکە جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیادیکردوە بەتایبەت لە سنووری ناوچە کێشەلەسەرەکان.
ر. ب
ر. ب