ئابووری

نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2021 نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک بەم شێوەیەیە:

  - نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

  - نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 71 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی نەوتی خاودا کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئەو وڵاتانەی کە داهاتیان پشت بە نەوت دەبەستێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan