کوردستانی
هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە چەکدارانی داعش دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەیانی ئەمڕۆ لە لە میحوەری گەرمەسێر هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
لە راگەیەندراوەکەی وزارەتی پێشمەرگە هاتووە "ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2021 لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمەرگە بە مەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجام دا کە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراقی".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەم ئۆپەراسیۆنەدا، لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی (3 و 5) پیادە و لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی (17 و 9) پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی 70 بەشداریی تێدا دەکەن".
شایانی باسە ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێ تا بەتەواوەتی کیۆماڵی ناوچەکە دەکرێت, ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق، لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانە دێت کە پێشتر کراون.
س،ر

بیروڕا