کوردستانی

دابەشکردنی مووچەی چەند شوێنێکی دیکە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی مووچەی چەند شوێنێکی دیکە راگەیەندرا
مەودا میدیا-

دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2021 بەردەوامی هەیە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە سبەینێ مووچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ پێنجشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2021 مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2021ی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2021 مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم و خاوەن پێداویستیی تایبەت دابەش دەکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan