کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیران ئەم پرسانە تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرمانگەی میدیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند چوارشەممە 8-12-2021، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
- خستنەڕووی راپۆرتی هەفتانەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
- بابەتی رێکخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیاڵ میدیا لەگەڵ دۆخی ئێستای بەرەکانی جەنگ دژ بە ڕێکخراوی داعش و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.
- خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاری لە هەرێمی کوردستان - عیراق) بۆ دەنگدان لە ئەنجومەنی وەزیران.
- خستنەڕووی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا ژمارە 6ی ساڵی 2021).
- خستنەڕووی راپۆرتێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەبارەت بە بابەتی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان.
س،ر

بیروڕا