کوردستانی
عوسمان کەریم سوارە: رووماڵکردنی بەرەکانی جەنگ سوود بە دوژمنان دەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوێنێ وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا رووماڵکردنی بەرەکانی جەنگ لەلایەن میدیاکانەوە قەدەغە بکرێت، بەڵام ئەمڕۆ بەشێک لە میدیاکان پابەندی بڕیارەکان نەبوون، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت رووماڵکردنی بەرەکانی جەنگ سوود بە دوژمنان دەگەیەنێت.
عوسمان کەریم سوارە، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەکردنی رووماڵی بەرەکانی جەنگ لە میدیاکاندا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە پێمان وایە هەر میدیایەک و راگەیاندنکارێک رووماڵی بەرەکانی جەنگ بکات خزمەت بە هێزەکانی پێشمەرگە ناگەیەنێت، بۆیە پێیان دەڵێین پێویستە رووماڵەکانیان رابگرن، چونکە بەو رووماڵکردنە دوژمن بە ئاگا دێتەوە و زیان بەر پشێمەرگە دەگەیەنێت و دەبێتە سوود بۆ دوژمن".
لەبارەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق ناوبراو وتی "ناتوانین بڵێن ئۆپەراسیۆنەکان کۆتایی بە داعش دەهێنن، بەڵام پێمان وایە ئەمە کارێکی باش دەبێت بۆ کەمکردنەوە تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا تیرۆریستانی داعش زیاتر لە سوریاوە دزەیان کردووە هاتوونەتە ناو عیراق، بە تایبەتیش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان جموجوڵەکانیان زیادی کردووە".
س،ر

بیروڕا