گێتی

ئەم بڕە پارەیە دەدرێت بە هەر کۆچبەرێک کە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم بڕە پارەیە دەدرێت بە هەر کۆچبەرێک کە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی
مەودا میدیا-

بۆ گێڕانەوەی کۆچبەران، وڵاتان زۆر رێگە دەگرنەبەر یەکێک لەوانە پێدانی بڕەپارەیەکە بەو کۆچبەرانەی بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان لەو چوار چێوەیەشدا وەزارەتی ناوخۆی لیتوانیا رایگەیاند، ھەر کۆچبەرێک بە شێوەیەکی ئارەزومەندانە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی ئەوا بڕی ھەزار یۆرۆی وەک دیاری پێدەدرێت.

لە لێدوانێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە هەشتی کانوونی یەکەم، ئاغنی بیلۆتیتۆ، وەزیری ناوخۆی لیتوانیا رایگەیاند، گەڕاندنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتەکانی خۆیان پرۆسەیەکی ئاڵۆز و دروێژە و پێویستی بە کاتە، ساڵانە حکومەتی لیتوانیا بڕی 11 ھەزار یۆرۆ بۆ یەک کۆچبەر خەرجدەکات و ئەمەش بارگرانی بۆ حکومەت دروستکردووە.

ئەوەشی خستووتەڕوو، ئەوان ھەموو رێگەیەک دەگرنەبەر بە ئامانجی گێڕانەوەی کۆچبەران بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، بەشێکی زۆری ئەو پارەیەی بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران تەرخانکراوە، لەلایەن کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپاوە دابینکراوە.

لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی چوار هەزار و 200 کۆچبەر لە سنووری بیلاڕوسیاوە چونەتە ناو خاکی لیتوانیاوە، وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا مینسک تۆمەتبار دەکەن بە بەکارهێنانی کۆچبەران وەک چەکێک دژی یەکێتی ئەوروپا.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب