عیراقی

"نابێت لە ژێر هیچ ناو و پاساوێکدا چەک لەدەستی کەسانی دیکەدابێت جگە لە دەوڵەت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"نابێت لە ژێر هیچ ناو و پاساوێکدا چەک لەدەستی کەسانی دیکەدابێت جگە لە دەوڵەت"
مەودا میدیا-

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگەیاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆر و كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كان، هانی هه‌موولایه‌ك ده‌ده‌ن كه‌ له‌ژێر هیچ ناوێك و به‌پاساوی به‌ره‌نگاری، نابێت چه‌ك به‌ده‌ستی كه‌سی دیكه‌وه‌ بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە موقته‌دا سه‌در، رێبەری رەوتی سەدر له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویه‌تی "گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆر له‌ مه‌خمور، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌سره‌، كوشتنه‌كان لێره‌ و له‌وێ ئاماژه‌ قه‌یرانی سیاسی و په‌نابردن بۆ توندوتیژی، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان و شوێنه‌كانی دیكه‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌پێناو ژماره‌یه‌ك كورسی، وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌ی بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد "دۆخه‌كه‌ داوامان لێ ده‌كات جه‌خت له‌سه‌ر سنوورداركردنی چه‌ك له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بكه‌ینه‌وه‌، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و میلیشیایانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن و به‌ پاساوی به‌رگری یان هه‌ر پاساوێكی دیكه‌ چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌".

ئەوەشی خستەڕوو "ئه‌گه‌ر هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت، حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانیی به‌ هه‌موو هێز و له‌ ژێر په‌رده‌ی یاسادا ئه‌مه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ و هیچ كه‌سێكیش به‌ده‌ر نابێت له‌ ویستی خودا، چونكه‌ خودا حه‌زی له‌ گه‌نده‌ڵی نییه‌"، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داواشی له‌ به‌رپرسانی عیراق كردووه‌، بكه‌ر و ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كان بدۆزنه‌وه‌ و راستییه‌كان.

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان