کوردستانی
وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەمڕۆی ئاشكراکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عیراقییه‌كان كۆتاییپێهات، ئه‌نجامه‌كه‌شی تێكدانی ژماره‌یه‌كی زۆر مۆڵگه و شوێنی تیرۆرستان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك مینی چێندراو و جێگیركردنی به‌شێك له هێزه‌كان بوو له‌و ناوچانه‌ی پێویستیان به‌هێز بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد "ئه‌مڕۆ له هه‌ردوو میحوه‌ری یه‌كی گه‌رمه‌سێر و دووی قه‌ره‌ته‌په، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش و له‌ناوبردنی مۆڵگه‌كانی تیرۆریستان، ئۆپه‌راسیۆنێكی كێوماڵكردنیان له‌و ناوچانه‌دا ئه‌نجامدا، كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی بایه‌خپێدراوی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقدا".

باس لەوەشکراوە "له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێره‌وه هه‌ریه‌ك له لیواكانی 3 و 5ی پیاده و له میحوه‌ری دووی قه‌ره‌ته‌په‌وه لیواكانی 9 و 17ی پیاده‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی 70، به‌شداریان كرد".
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، كێوماڵكردنی ناوچه‌ی دیاریكراو بوو به گشتی، تێكدانی ژماره‌یه‌كی زۆر مۆڵگه و شوێنی تیرۆرستان، به‌ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێكی پیكئاپ، ره‌نگی سپی چێندراو به‌ته‌قینه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنی چه‌ند مینێكی چێندراو له سنووری ناوچه‌ی لیوای 53ی فیرقه‌ی یه‌ك و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تیمی ئه‌ندازه‌وه، هه‌ردوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق، له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو كۆتاییان به ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه هێنا، بڕیاریشدار به جێگیركرنی به‌شێك له‌و هێزانه له سنووری میحوه‌ری 2ی قه‌ره‌ته‌په، كه ناوچه‌كه پێویستی به هێز بوو تیایدا جێگیر بكرێت.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا