کوردستانی

هەرێمی کوردستان؛ لە شەش مانگدا زیاتر لە 77 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێمی کوردستان؛ لە شەش مانگدا زیاتر لە 77 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوە
مەودا میدیا-

كۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی كردن لەسەر فرۆش و داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان راپۆرتی تایبەت بە داتاو زانیاری نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوت 1/1/2021 تا 30/6/2021 ى بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەپێی ئەو راپۆرتەی دیلۆیت كە فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردۆتەوە "لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2021، حكومەتی هەرێمی كوردستان 77.35 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رێگەی بۆری هەناردەی دەرەوە كردووە، هەروەها 3.95 ملیۆن بەرمیل بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكان تەرخانكراوە".

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە "76.869 ملیۆن بەرمیلیش لە نەوتی خاوی هەناردەكراو گواستراوەتەوە لەلایەن فرۆشیارانەوە لە رێی بەندەری جەیهان بەتێكڕای نرخی 53.446 دۆلار بۆ یەك بەرمیل".

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2021دا حكومەتی هەرێمی كوردستان 4.1 ملیار دۆلار داهاتی فرۆشی هەناردەكراوی نەوتی خاوی بەدەستهێناوە لەدوای دانەوەی شایستەكانی مانگانەی بەرهەمهێنەرانی نەوت و بەكاربەرانی بۆرییەكان و كڕیاران، 1.737  ملیار دۆلاری وەك سافی داهاتەكانی نەوتی خاوی بۆ ماوەتەوە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan