گێتی
لێدوانێکی ئەردۆغان جارێکی دیکە بەهای لیرەی زیاتر دابەزاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی لێدوانێکی سەرۆک کۆماری تورکیاوە لیرەی توركی بە ریژەی زیاتر لە 2% بەهاکەی لەدەستدا، پاش دووپاتكردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە پابەندبوون بە كەمكردنەوەی نرخی سوود لەسەری.
بەهۆی لێدوانێکی سەرۆک کۆماری تورکیاوە لیرەی توركی بە ریژەی زیاتر لە 2% بەهاکەی لەدەستدا، پاش دووپاتكردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە پابەندبوون بە كەمكردنەوەی نرخی سوود لەسەری.
دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە لیرەی تورکی کەمێک بەهاکەی بەرزبووە، ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای لیرە بە رێژەی 2.45% دابەزی و گەیشتە هەزار و 380 لیرە بەرانبەر 100 دۆلار، بەراورد بە رۆژی سێشەممە كە گەیشتە 13.45.
لە ماوەی رابردوودا بەهای لیرەی تورکی نزمترین ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد لە مێژوی خۆیدا کە گەیشتە هەزار و 400 لیرە بەرانبەر بە 100 دۆلار.
لەكاتی گەڕانەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری توركیا ئەمڕۆ لە دەوحە-ی پایتەختی قەتەر، جارێكی دیكە بەرگری لە سیاسەتی نەختینەیی خۆی كردەوە و وتی "توركیا هەڵاوسان و بەرز و نزمییەكانی ئاڵوگۆڕی دراوەكە كەمدەكاتەوە لە رێی كەمكردنەوەی نرخی سوودەوە".
ر. ب