کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی سێ کەسی بە تۆمەتی تەقەی هەڕەمەکی و دزیکردن دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ دزی راگەیاند کە تەقەی هەڕەمەکییان کردووە و ئارامی هاوڵاتییانیان تێکداوە، هەروەها دوکانیان بڕیوە و دزیان لە ماڵانیش کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ دزی راگەیاند کە تەقەی هەڕەمەکییان کردووە و ئارامی هاوڵاتییانیان تێکداوە، هەروەها دوکانیان بڕیوە و دزیان لە ماڵانیش کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی راگەیاند "هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی سێ کەسیان بەناوەکانی ( س ،ھ ، ڕ) و (ٲ ، ٲ ، ج ) و( ح، ل، ج) لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند دەستگیرکرد کە هەستاون بە تەقەکردنی هەڕەمەکی و تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتییان، لەکاتی لێکۆڵینەوەکردندا تۆمەتبارەکان ئاماژەیان بەوەداوە کەتاوانی تریشیان ئەنجامداوە وەک دزیکرن و بڕینی دوکان و ماڵی هاوڵاتییان".
ئاماژەی بەوەشكردووە "لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیراوە بەسەر سەرجەم ئەو کەرەستە و ئامێرانەی کە لە ئەنجامدانی تاوانەکانیاندا بەکاریان هێناوە".
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەشڵێت "لەئێستادا بە فەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی (٢١) چەک راگیراون".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



