کوردستانی
لە سبەینێوە دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان ئاسایی دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێکدا خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان ئاماژەیان بەوەکرد، لە سبەینێوە خۆپیشاندانەکان رادەگرن دوای ئەوەی داواکارییەکانیان جێبەجێ کراوە، دەست دەکەنەوە بە دەوامی ئاسایی خۆیان.
لە راگەیەندراوێکدا خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان ئاماژەیان بەوەکرد، لە سبەینێوە خۆپیشاندانەکان رادەگرن دوای ئەوەی داواکارییەکانیان جێبەجێ کراوە، دەست دەکەنەوە بە دەوامی ئاسایی خۆیان.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بابەت هەڵپەساردنی خۆپیشاندان:
سڵاو خوێندکارانی خۆشەویست وەک ئاشکرایە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە ئێمە وەک خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی، راپەڕین، هەڵەبجە و هەولێر. بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنمان کردووە بەمەبەستی داواکردنی مافە رەواکانمان بە شێوەیەکی ئاشتیانە، رایدەگەیەنین هەرکارێکی ناشارستانی کرابێت تەعبیر لە چینی خوێندکار ناکات و ئێمە دوورین لێی، جێی باسە داواکاریەکانی ئێمەی خوێندکار روون و ئاشکرابوون کە بریتیبوون لە:
ــ گەڕانەوەی دەرماڵە
ــ گەڕانەوەی شکۆی خوێندکار و شکۆی زانکۆ
ــ سزادانی ئەو کەسانەی بوونەتە مایەی ئازاری خوێندکار
ــ باشکردنی بەشەناوخۆییەکان
شایەنی باسە کە توانیومانە بەیەکگرتووی دەرماڵە بگەڕێنینەوە لەژێر ناوی پاڵپشتی.
توانیمان کارێک بکەین کە بڕیار بدرێت بە گۆڕینی سەرۆکی چوار زانکۆ لەپێناو گەڕانەوەی شکۆی خوێندکار و زانکۆ.
بەڵێندراوە بە سزادانی ئەو کەسانەش کە سزای خوێندکاریان داوە.
دەستکراوە بە باشترکردنی بەشەناوخۆییەکان و لیژنەکان بەردەوامن لە ناوچە جیاوازەکان.
لەڕێگەی لیژنەیەک لە پەرلەمان و مامۆستایانی دڵسۆزەوە لەهەوڵی کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی پارالێلداین.
دوای راوێژکردن بە کەسانی شارەزا و ئەکادیمی بە باشمان زانی لێرەدا بوەستین تا سەری ساڵی نوێ و چاوەڕوانی ئەو بەڵێنانە بین کە پێمان دراوە، ئەگەر خاوەن بەڵێن بوون و ئامانجەکانمان هاتەدی ئەوا توانیومانە ئامانجەکان بپێکین ئەگەر نا ئەوابەردەوام ئەبین و رێگەی دیکە بەکاردەهێنێن لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانماندا.
خوایگەورە هەموو لایەک بپارێزێت و دەستی ماندووبونی یەک یە یەکتان دەگوشین، بەپێویستیشی دەزانین داوای لێبوردن لە هەر کاسپکارێک، فەرمانبەرێک، هاوڵاتییەک بکەین کە بەهۆی ئێمەوە هە زیانێکی بەرکەوتبێت.
گروپی راوێژ لە فێرخوازانی ناڕازی زانکۆو پەیمانگاکانی سنوورەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەولێر، دهۆک.
8 /12 / 2021
بیروڕا



