کوردستانی

نوێترین زانیاری لەسەر پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و بەرزە مووچە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەسەر پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و بەرزە مووچە
مەودا میدیا-

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر دەنگۆی دەستپێکردنەوەی بەرزە مووچە و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران رایگەیاند، تا ئێستا ھیچ بڕیارێکی رەسمی نییە بۆ دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و ئەو پرسەش پەیوەندی بە داھاتەوە ھەیە.

ئەمٌڕۆ پێنجشەممە نۆی کانوونی یەکەمی 2021 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند "دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و پێدانی بەرزە مووچە لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ئاماژەی پێکرابوو چارەسەری بۆ دیاریکرابوو، بەڵام بەھۆی پەسەند نەکردنی بودجە و نەگەڕانەوە نەتوانرا کاری جدی بکرێت بۆ دەستپێکردنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران بەپێی داھاتی بەردەستی حکومەتە و ھیوادارین لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ھەرێمی کوردستان ئەو پرسە چارەسەر بکرێت و بەرزە مووچە بۆ فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە".

بەهۆی ئەو قەیرانە دارایی و ئاوبوورییەی هەرێمی کوردستانی پێدا تێپەڕی ماوەیەکی زۆرە بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران و بەرزە مووچە راگیراوە، فەرمانبەرانیش ئێستا کە دۆخی دارایی هەرێم بەرەو باشی دەڕوات داوادەکەن دووبارە پلە بەرزکردنەوە و بەرزە مووچە دەستپێبکاتەوە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan