کوردستانی
"چیتر لە قۆناغی بەرگریدا ناوەستین و هێرش دەکەینە سەر داعش"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە لێدوانێکدا جێگری فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری پێشمهرگه رایگهیاند، داعش خۆی رێکخستووەتەوە، بۆیە هێرشی بەردەوام دەکاتە سەر پێشمەرگە و سوپای عیراق، لە کەرکوکەوە تا سنووری خانەقین هێرشی بەردەوامیان ئەنجامداوە، چیتر ئێمەش لە قۆناغی بەرگریدا ناوەستین و هێرش دەکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نۆی کانوونی دووەمی 2021 لیوا ئەحمەد حەمەساڵح، جێگری فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە به دهنگی ئهمەریكای راگهیاندووە "داعش خۆی رێکخستوەتەوە، بۆیە هێرشی بەردەوام دەکاتە سەر پێشمەرگە و سوپای عیراق، بەتایبەت لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە کەرکوکەوە تا سنووری خانەقین هێرشی بەردەوامیان ئەنجامداوە، ناکرێت چیتر لە سەنگەر دابنیشین و چاوەڕێی هێرشی داعش بکەین، دەبێت شوێنیان بکەوین".
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشكرد "داعش هێزی زۆرە، بەڵام هێرشەکانی بە مەفرەزەی بچوک بچوک ئەنجام دەدات و نایەوێت ناوچە بگرێت، بەڵکو دەیەوێت زیان بە هێزەکان بگەیەنێت".
ئۆپەراسیۆنەکەی دوێنێ چوارشەممەی سوپای عیراق و پێشمەرگە، ئەو ناوچانەشی گرتەوە کە دەکەوێتە نێوان سەنگەرەکانی هەردوولا، لەو بارەیەوە لیوا ئەحمەد حەمەساڵح وتی "لیوای هاوبەش پێکدەهێنرێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا