کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچەنە نمە باران بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچەنە نمە باران بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانی کەم لە هەندێک ناوچەشاخاوییەکان لە بەیانیدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نۆی کانوونی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانی کەم لە هەندێک ناوچەشاخاوییەکان لە بەیانیدا، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 18پلە، سلێمانی 17پلە, دهۆک 17 پلە، هەڵەبجە 16 و کەرکوک 20 پلە.
ر. ب
Qaiwan
Qaiwan