کوردستانی
هەلی کار بۆ پێنج هەزار لە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەڕەخسێندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێنج ههزار ههلی كار بۆ دهرچوانی كۆلێژ و پهیمانگه كشتوكاڵی و ڤێتێرنهرییهكان دهڕهخسێنێت.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێنج ههزار ههلی كار بۆ دهرچوانی كۆلێژ و پهیمانگه كشتوكاڵی و ڤێتێرنهرییهكان دهڕهخسێنێت.
بە پێی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دەتوانین لە رێگەی پرۆژەیاسای سەرپەرشتیارانی پرۆژە کشتوکاڵییەکان، لە سێکتەری کشتوکاڵی دەرفەتی کار بۆ پێنج هەزار لە دەرچوانی کۆلێژ و پەیمانگهکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان بڕەخسێنین".
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم پڕۆژە یاسایە بە یەکێک لە پرۆژە هەره گرنگ و ستراتیژیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دادەنرێت، کە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوپەڕی پەرۆشیەوە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ کاری تێدا کراوە، بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەم هەنگاوە گرنگە دەبێتە فاکتەرێکی بەهێزی پێشخستنی پرۆژە کشتوکاڵییەکان و زەمینەسازی بۆ سوود وەرگرتن، لە توانای دەرچوانمان و دابینکردنی دەرفەتی کار و زەمانەتی بیمەی خانەنشینی بەپێی ئەو ناوەڕۆکەی کە لە بڕگە و ماددەکانی پرۆژە یاساکەدا هاتووە.
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی سێشممە بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بە ئامادەبوونی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و لیژنەی یاسایی و کشتوکاڵی لە تەلاری پەرلەمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکی کراوەدا، گفتوگۆیەکی چڕ ئەنجامدرا، بە مەبەستی خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای سەرپەرشتیارانی پرۆژە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان.
ر. ب
بیروڕا



