عیراقی

کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانان لە عیراق بەفەرمی راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانان لە عیراق بەفەرمی راگەیەندرا
مەودا میدیا-

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق رایگەیاند، ئەرکی ھێزە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانان کۆتاییهاتووە و لە عیراق دەکشێنەوە و وڵاتەکە جێدەهێڵن. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند "پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بواری راھێنان و راوێژکاری بەردەوام دەبێت، بەڵام هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان ئەرکەکانیان بە کۆتاهاتووە و دەکشێنەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەکانی رابردوودا ئەمەریکا بڕیاریدا لە کۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزە شەڕکەرەکانی لە عیراق بکشێنێتەوە و تەنها ئەو هێزانە بمێننەوە کە ئەرکی راوێژکاری سەربازی هەیە.

ر. ب





Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان