کوردستانی
شەوی رابردوو لە هەڵەبجە 20 كەس بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ داعشدا دەستیگركران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، 20 كەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و بوونی پەیوەندی بە رێكخراوی داعشەوە دەستگیركراون، لەكاتی ئۆپەراسیۆنەكەشدا رووبەڕووبوونەوە روویداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای سلێمانی ئۆپەراسیۆنێكیان لە هەڵەبجە، سیراوان و خورماڵ ئەنجامداوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەو ئۆپەراسیۆنەدا 20 كەس بە تۆمەتی ئەندامبوون و بوونی پەیوەندی لەگەڵ رێكخراوی داعشدا دەستیگر كراون، لە كاتی دەستگیر كردنەكانیشدا رووبەڕووبوونەوە روویداوە و یەكێك لە داواكراوەكان بریندار بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسایشی سلێمانی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەوە راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و زانیاری ورد دەخاتەڕوو.
ر. ب

بیروڕا