کوردستانی

رێگەی 83 ناوچەی کوردستان بەهۆی بەفرەوە دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگەی 83 ناوچەی کوردستان بەهۆی بەفرەوە دادەخرێت
مەودا میدیا-

بەهۆی بارینی بەفر و هەڵکردنی رەهێڵەوە رێگەی 83 ناوچەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان داخراوە، تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگەکانن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، لە دوێنێوە شەپۆلێکی بەفر بارین و هەڵکردنی رەهێڵە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان گرتووەتەوە و بەم هۆیەشەوە رێگەی 83 ناوچەی نیشتەجێبوون داخراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، له‌ هه‌ریه‌ك له‌ قه‌زاكانی باشكاله‌، گورپنار، باخچه‌ساری و گه‌واش سەر بە پارێزگای وان داخراون و هاتوچۆ به‌ ئۆتۆمبێل به‌ تێپه‌ڕگه‌كانی سه‌ر رێگەی وان و باخچه‌سارای، كارابه‌ت و وان هه‌كاری زه‌حمه‌ته‌.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگەكان به‌ رووی هاتوچۆدا.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan