کوردستانی
مەسرور بارزانی لەبارەی "کڕینی خانوویەک لە ئەمەریکا" روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کڕێنی خانوویەکی گرانبەها لە ئەمەریکا روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە.
لە روونکردنەوەی نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "چەند رۆژێكە هەندێك سایت و پەیجی سۆشیال میدیا، بابەتی كەسێكی ئەمریكی بڵاودەكەنەوە كە ڕاپۆرتێكی بێ بنەمایە لە سەر سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان. ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەكی بۆ نییە، لێرەدا بە پێویستی دەزانین چەند روونكردنەوەیەك لە بارەی ئەم تۆمەتە بێ بنەمایە بخەینەڕوو".

ئاماژە بەوەكراوە "نووسەری راپۆرتەكە بۆ هەڵبەستنی درۆیەكانی پشتی بە كۆنتراكتێك بەستووە، كە گوایە واژوی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بەڵام ئەم واژویە هیچ پەیوەندییەكی بە سەرۆكی حكومەتەوە نییە".
ئەوەش هاتووە "دوای بەدواداچوونمان، دەركەوت نووسەری ڕاپۆرتەكە، پەیوەندی لە گەڵ خێزانی پەرلەمانتارێكی كوردی پێشووی عێراقەوە هەیە، كەهاووڵاتی ئەمریكییە و بەهەڵوێستەكانی دژ بە خەڵكی كوردستان ناسراوە و بە هۆی كردەوە و هەڵوێستی خۆفرۆشانەی، لەلایەن خەڵكی نیشتمانپەروەری كوردستانەوە، سزا درا و لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی پێ نەدرا و ریسوا كرا".
باس لەوەشکراوە "دووپاتی دەكەینەوە كە ئەم بابەتە، هەڵبەستراوە و بەشێكە لەو هەڵمەتە چەواشەكارییەی، كە دژی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جەنابی سەرۆكی حكومەت دەكرێت".
س،ر
بیروڕا